میدیا - دوکان
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، له هوتێڵ ئاشوور لە دوکان به‌شداری مه‌راسیمی داگیرساندنی مۆمی (49) ساڵه‌ی دامه‌رزاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
ئێوارەی ئەمڕۆ 1-6-2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سیاسی و غێدان ئەنوەر كارگێڕی هه‌رێمی هه‌ولێر و یاد سارمەمی کادری YNDK) به‌شداری مەراسیمی داگیرساندنی مۆمی(49) ساڵەی تەمەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆتێل ئاشوور له قه‌زای دوكان ده‌كه‌ن بە ئامادەبوونی باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلۆماتکاری وڵاتان و سه‌رۆك و سكرتێری حزبە کوردستانی و عێراقییەکان و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو، کە تیایدا بافڵ تاڵەبانی وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خوێندەوە و كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و گۆرانی له مه‌راسیمه‌كه پێشكه‌شكران.
شاندی YNDK پیرۆزبایی (49) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له به‌رێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا كاك بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی ( YNDK )یان له‌م مه‌راسیمه‌دا كرد، جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه مه‌راسیمه‌كه كاتژمێر 5ی ئێواره تا 8:30ی شه‌و به‌رده‌وام بوو.