سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز بێکەس حەمەد قادر دەکات

حزيران/يونيو 03, 2024
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 1 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز بێکەس حەمەد قادر-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (بێکەس حەمەد قادر)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (بێکەس حەمەد قادر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.