سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سەرۆک و سەرکردایەتیى پارتى سەوزى کوردستان دەکات

حزيران/يونيو 06, 2024
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى 5 / 6 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز ملکۆ بازیانى سەرۆکى پارتى سەوزى کوردستان کرد، بەبۆنەى 10 دەیەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەوزى کوردستان و، هیواى گەشەسەندن و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى بەبۆنەى 10 دەیەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەوزى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى پارتى سەوزى کوردستان راگەیاند و، هیوای گەشەسەندن و پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سەرۆکى پارتى سەوزى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیانى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە پارتى سەوزى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان YNDK و پارتى سەوزى کوردستان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.