مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازى له‌ شاندێكی لیستی سه‌رده‌م دەكات

حزيران/يونيو 06, 2024

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK پێشوازی له‌ شاندێكی لیستی سه‌رده‌م ده‌كات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

ئێواره‌ی رۆژی پێنج شەممە رێكه‌وتی 6/6/2024، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازییان له‌ شاندێكی لیستی سه‌رده‌م كرد، كه ‌پێكهاتبوو لە بەڕێزان (فارس ره‌حمان و باهر سالح و هێمن عه‌بدوڵڵا)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد، سەبارەت به‌ چۆنیەتى خۆئامادەکردن و كاركردنی زیاتر بۆ سەرخستنى لیستى سەردەم و پرۆسەکە به‌گشتی کرد، جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کە پێویستە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بە شێوەیەکى پاک و روون، دوور لە ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاری بەڕێوەبچێت.

شایانی باسه‌ لیستی هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م له ‌چوار لایه‌ن پێكدێت و خۆیان تۆماركردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر‌ لیسته‌كه و كاندیده‌كانی له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراوه‌‌.