میدیا – سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە 28/5/2024 به‌ڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و ئیداری و حزبی، بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی گرنگی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.
پڕۆژەکان بریتین لە ڕێگەی دووسایدی چل مەتری هۆڵی بۆنەکان-شەهیدانی ئازادی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران لەگەڵ جوانکاری ڕێگەی سەرەکی ،پارکی نیشتمانیی سۆران ، پارکی ناوشار، هەروەها کردنەوەی ئەکواپارک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری پانک لە ڕواندز.
له‌ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندن و دانانی به‌ردی بناخه‌ی پرۆژه‌كان ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نی سیاسی و نوێنه‌رانی ده‌زگای حكومی و ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌ران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خه‌مخۆرانی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاماده‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆران و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانیYNDK ) له ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌شداربوون.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا "جەختی لەوە کردەوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری و كێشه‌كان، به‌ڵام لەڕووی ئیداری و خزمەتگوزاری و گەشەسەندندا هەست بە گۆڕانكاریی زۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت، کە بەرنامە و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بە تەنیا گرنگیی بە سەنتەری پارێزگاکان و شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکو پێویستە لەپاڵ ئەوانیش، شار و شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین گەشەپێدانێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ئەنجام بدەین".