پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 3 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووسى ناسراوى كوردستان بەڕێز ئیسماعیل بەرزنجى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (ئیسماعیل ئەنوەر بەرزنجى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (ئیسماعیل بەرزنجى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.