میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، له شاری هه‌ولێر له هۆڵی رۆشنبیری به‌شداری مه‌ڕاسیمی دامه‌زراندنی (38) ساڵه‌ی دامه‌رزاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات.
ئێوارەی ئەمڕۆ 19-5-2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان) به‌شداری ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی (38) ساڵەی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر ده‌كه‌ن، بە ئامادەبوونی به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنەرانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژماره‌یه وتار پێشكه‌شكران و كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و سروودی ئایینی و فیلمی(13/5) كه باس له خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كرد له مه‌ڕاسیمه‌كه پێشكه‌شكران.
شاندی YNDK پیرۆزبایی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا عیرفان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سوپاسی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )یان له‌م مه‌ڕاسیمه‌یان كرد، جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه مه‌ڕاسیمه‌كه كاتژمێر 4:30 تا 6:30ی ئێواره به‌رده‌وام بوو.