كەسوكار و بنه‌ماڵه و خزمان و هاوبیرانی كۆچكردوو دكتۆر كامیل ژیر
بەداخ و په‌ژاره‌وه هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد به‌ڕێز (دكتۆر كامیل ژیر)مان پێگه‌یشت كه له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و به‌شداری خه‌متانین، مامۆستا كامیل ژیر بەدرێژايى ژيانى له سەنگەرى خه‌بات و تێكۆشان و به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی بووه، وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و شاعیرێك و نه‌ته‌وه‌ییه‌ك خزمه‌تی زۆری دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان و بواری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كردووه، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی مه‌كته‌بی سیاسیی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی YNDK، پرسە و سەرەخۆشی له خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان و خزمان و هه‌ڤاڵان و هاوبیرانی ده‌كه‌ین، هاوبەشی خەمتانین له خوای گەورە نزا ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خواڵێخۆشبووش بە بەهەشت شاد بکات...... انا لله وانا الیە را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
30-4-2024
هه‌ولێر-باشووری كوردستان