میدیا – سلێمانی
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دكتۆر کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە "کامیل ژیر"، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا له شاری سلێمانی کۆچی دوایی كرد.
ناوی ته‌واوی كوچكردوو کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل ژیر ( ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤، سلێمانی - ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤،سلێمانی) نووسەر، سیاسەتمه‌دار و شاعیر یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کاژ‌یک و ساڵی ١٩٦٧ هاوسەرگیریی لەگەڵ نەجات مەعروف کردووە و خاوەنی چوار مناڵن : چیا، چرا، ئارا، شارا.
كۆچكردوو کامیل ژیر دەرچوی کۆلێژی مافە لەبەغداد، چه‌ندین زمانی زیندووی زانیوه و چاڵاكی رۆشنبیری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه، چه‌ندین خەڵاتی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی وەرگرتووە، له رووی سیاسی و به‌هۆی چاڵاكییه‌كانی له‌م بواره‌دا چەندین جار زیندانی کراوە. لە خوێندن پچڕێندراوە. (١٩٥٤-١٩٥٥) ڕاپێچی شوعەیبە کراوە، (١٩٥٧) تا (١٩٥٨) وەک دوورخراوەیەکی سیاسی، نێردراوە بۆ ئەبوغرێب.
خه‌ڵاته‌كانی پێشكه‌شكراون:
1-خه‌ڵاتی جوانترین هۆنراوه بۆ به‌هاری کوردستان 2-خه‌ڵاتی یه‌کێتیی ئه‌دیب و نوسه‌رانی کورد 3-خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی کوردستان 4-خه‌ڵاتی بزاڤی رۆشنبیری 5-خه‌ڵاتی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان 6-خه‌ڵاتی رۆژنامه‌ی خه‌بات 7-خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه. ٨-خەڵاتی رێکخراوی کوردستان دیالۆک.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی:
کوردایەتی و جوانی، کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی ، کوردایەتی بیر‌و بزاڤە، کوردایەتی و سەربەخۆیی، أفکار، کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ، هەڵبەستەکانی ژیر، گەورەپیاو، جوانی، کوردایەتی، نازەنین، ئافرەت و نوشتە .
دوای ته‌مه‌نێك له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری كوردی و بیری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مڕۆ (30ـی نیسانی 2024) له شاری سلێمانی مامۆستا كامیل ژیر بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لێكردین.