شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK سه‌ردانی پارتی پارێزگارانی كوردستان ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 25, 2023

   میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان له ‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و  رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

به‌یانی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 25-11-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی پارتی پارێزگارانی كوردستان -یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( نه‌جات عومه‌ر سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان و فه‌ریدون فه‌رهاد شاكر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌حمه‌د خه‌لانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ) پێشوازییان لێكرا.

 سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته‌ سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز (نه‌جات عومه‌ر سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.