میدیا – هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 23 / ١١ / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (خیاڵ حمد ابراهیم) بوون، كه ده‌كاته دایكی به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDKو فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارى هه‌ولێر به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (خیاڵ حمد ابراهیم) بوون، لەلایەن به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كاك باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ناوی خۆی و بنه‌ماله‌ی كامه‌لا سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.