میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK پێشوازی له شاندێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا (یكیتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2023 مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK) پێشوازییان له شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا (یكیتی) كرد كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( باڤێ سابیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و حه‌سه‌ن چاویش ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK لێ‌كردن و، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.