میدیا-هه‌ولێر
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19 / 9 / 2023، مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سه‌ردانی باره‌گای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی تیرۆركردنی شه‌هید ده‌نیز جه‌وده‌ت ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە نووسینگەی فەرمی KNK لە شاری هەولێر.
د. شاخه‌وان خالید به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، جارێكی دیكه تیرۆركردنی هه‌ڤاڵ (دەنیز جەودەت هێڤى) ئیدانه و شه‌رمه‌زار كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشی به زه‌ینه‌ب موڕاد هاوسه‌رۆكی KNK و ئه‌ندامانی KNK گه‌یاند و بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK له شاری هه‌ولێر كۆبووینه‌ته‌وه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵ ده‌نیز جه‌وده‌ت بە توندی شەرمەزار دەکەین و، ئەم کردەوە تیرۆریستییە بەتەنها تاوان و دەستدرێژی نییە بۆ سەر گیانی چالاکوانێکى سڤیل، بەڵکو دەستدرێژیە بۆ سەر هێمنى و ئارامى و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هەوڵێکە بۆ بارودخۆی ئه‌منی و سیاسیى لە کوردستان، داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات تاوانباری ئەم تاوانە تیرۆرستییە بدۆزنەوە و رووبەڕووى یاساى بکەنەوە، هەروەها داوا دەکەین کەوا پارێزگارى لە هاووڵاتییانى سڤیل و چالاکوان و ئازادیخوازی هه‌موو کوردستان بکرێت.