میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNKكۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كۆمیته‌ی باشوور ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 9/9/2023 هه‌ڤاڵ زینه‌ب موڕاد هاوسه‌رۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیKNK) و ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باشووری KNK و ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كرا و له‌م باره‌یه‌وه د.شاخه‌وان خالید به ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: " پێویسته KNK دوور له ده‌ستێوه‌ردان چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستانیش زۆر هه‌ستیاره و داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین.