سكرتێری گشتییYNDK سەردانى رۆژنامەنووس سامان قەرەچووغى دەکات

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 31 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووس بەڕێز سامان قەرەچووغى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە، لە شارى هەولێر، سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووسى ناسراو بەڕێز (سامان قەرەچووغى)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سامان قەرەچووغى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.