میدیا- لاهای هۆڵه‌ندا
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی ١٦-٣-٢٠٢٣ مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له لاهای- هۆله‌ندا، به‌شداری (35)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م opcw ده‌زگای نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامدرا و چاڵاكییه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی له لایه‌ن هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان رێكخرابوو.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فاداری له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، مۆنۆمێنتی عومه‌ری خاوه‌ر له‌ناو ده‌زگای opcw دانرا.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتێكدایه، ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد و له‌ئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق و هه‌وڵده‌درێت به‌زووترین كات بڕیاره‌كه بخرێته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.