- جەماوەری دڵسۆزی كوردستان .
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان .
(35) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ لە رۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی له‌ناوچوو لە پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر هۆڤیانه شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكرد و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی نوقمی ژه‌هر و كیمیایی كرد، له ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سەرسنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، تاوانێكی گه‌وره‌ی نه‌وه‌ك دژ به‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڵكو دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی كیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیل و كاسبكار و كرێكار و فه‌رمانبه‌ری شاری هەڵەبجە، كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره ته‌نیا له‌به‌ر كوردبوونیان بوو، رژێمی به‌عسی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان ئەنجامدا، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی كیمیایی كرد و، له‌م كاته‌دا هیچ دەوڵەت و رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه دەنگیان هەڵنەبڕی و هەڵوێستیان وەرنەگرت، بۆیه پێویسته هەموو ئەم دەوڵەت و كۆمپانیایانەی كە له‌وكاته‌دا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوه و تا ئێستا هیچ رێكارێكی یاساییان ده‌رهه‌قنه‌كراوه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن و قەرەبووش به زیانلێكه‌وتووانى هەڵەبجە بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستاش به‌ركه‌وتووانی گازی كیمیایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و شوێنه‌واری ژه‌هراویبوون ده‌ناڵێنن و ژیان و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه پێویسته هه‌روه‌ك چۆن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی هه‌ڵه‌بجه‌ی به پارێزگا ناساند، به‌شێوه‌ی كرداری رێكاری به‌پارێزگاربوونه‌كه به خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره بێنازه ئه‌نجامبده‌ن و شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری پاكبكنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومەتی عێراق تەواوی زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە و، هه‌روه‌ها پێویسته ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان به‌هۆی شوێنه‌واری كیمیایی له‌سه‌ر جه‌سته و چاویان دەناڵێنن، بەمەبەستی چارەسەركردنیان بنێردرێنە دەرەوەی وڵات.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ لە ساڵیادى کیمابارانکردنى هەڵەبجەدا، داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا ناکۆکى و ململانێ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانیی كوردستان بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، لەبەرئەوەى یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکە بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خه‌ونی شه‌هیدان و ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی کوردستان.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2722ی كوردی
16ی ئاداری 2023ی زایینی