یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK له‌ رێوڕه‌سمێكی نه‌ته‌وه‌ییدا يادى بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی دەکاتەوە

میدیا - هه‌ولێر:

 سەرلەبەیانى ڕۆژى شەممە؛ YNDK له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا له‌شاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و به‌ به‌شداری و ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌جه‌ماوه‌ر و نوێنەرانى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رێوڕه‌سمی نه‌ته‌وه‌یی بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ى به‌ڕێوبرد.

 ڕۆژى شەممە؛ رێکەوتى 18 / 3 / 2023 له‌كاتژمێر 9 ی بەیانى تاوه‌كو کاتژمێر 1ى پاشنیوەڕۆ له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ‌ڕێوه‌ره‌سمێكی نه‌ته‌وه‌یى بۆ بەرزراگرتنى ئه‌م بۆنانەى‌ بەڕێوەچوو.

 له‌م رێوڕه‌سمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ژمارەیەک لە به‌ڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حیزبه‌كان و ‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو بەشه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و مه‌لا و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و هەشته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK یان كردو، ژمارەیەکى زۆرى سکرتێرو بەرپرسانى حزبى و حکومى و کەسایەتیى ناسراوى کوردستان لە رێگەى تەلەفۆنەوە به‌م بۆنه‌یه‌وه‌  پیرۆزبایيان لە غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.

  لەلایەن خۆیەوە غه‌فوور مه‌خمووری بەناوى خۆى و مه‌كته‌بی سیاسيی  YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و میوانەکان و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون راگەیاند.

 شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى (28)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK یان کرد:

- بەڕێز سەربەست لەزگین ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز جەعفەر ئێمینکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و  بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى.

- بەڕێز سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز سالار لالە سەرحەد ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى بۆردى پەیوەندییەکانى کوردستانییەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاندى یاوەرى.

- بەڕێز جەمال قاسم سەرۆکى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عەلى رەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندى یاوەرى

- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى

- بەڕێز د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى حیزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و شاندى یاوەرى

- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز بالیۆز نەزمى حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین لە کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز محەممەد سەعدەددین ئێلیخانلى سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عیرفان کەرکووکى سەرۆکى پارتى گەلى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان

- بەڕیز جەنان جەبار سەرۆکى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز قادر شوانى سکرتێرى حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان

- بەڕێز سامى شەبەک سەرۆکى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕیز دڵشاد چاوشلى سەرۆکى پارتى دیموکراتى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز رێباز بێرکۆتى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر.

- شاندى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK

- شاندى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى گەلان HDP

- شاندى دەفتەرى سیاسیى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران

- شاندى دەفتەرى سیاسیى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

- شاندى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان

- بەڕێز ئاکۆ محەممەد بەڕێوەبەرى گشتیى تۆڕى میدیایى رووداو و شاندى یاوەرى

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى وڵاتپارێزانى کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا ENKS

- بەڕێز سەنگەر کانەبى گەورە بەرپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى

- شاندى لقی دووى پارتى دیموکراتى کوردستان

- شاندى مەڵبەندى قەرەچووغى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى سۆشیال دیموکراتى کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران

- شاندى سەرکردایەتیى پارتى ئازادى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( یەکێتى)

- شاندى مەکتەبى سکرتاریەتیى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان

- شاندى رێکخراوى ئافرەتانى سۆسالیستى کوردستان

- شاندى رێکخراوى ئافرەتانى پارتى رەنجدەرانى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى نەتەوەیى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگارى کوردستان

- شاندى مەکتەبى سیاسیى پارتى کۆماریى کوردستان

- شاندى حزبى رزگارى کوردستان - دەستەى سەرۆکایەتى

- بەڕێز سەرهەد ئەنوەر بەگ بێتواتە

- بەڕێز کاک بەهجەت سێلکى

- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان

- شاندى سەرکردایەتیى پارتى رزگارى نەتەوەیى تورکمانى

- بەڕێز پشتیوان مەولود حاجى بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناوشار

- بەڕێز هێرشە رەش بە نوێنەرایەتیى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى هەولێر

- بەڕێز فەرماندە لیوا نامیق سوارە بندیان

- بەڕێز کوردۆ سوارە بەڕێوەبەرى ئاسایشى خەبات

- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى  پاراستنى نیشتمان

- شاندى کۆمیتەى مەخموورى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

- شاندى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان

- بەڕێز عارف رەمەزان سەرۆکى دەزگاى سەما بۆ چاند و هونەر

- شاندى سەنتەرى رۆشنبیرى و هونەرى قەرەچووغ

- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان

- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان 

 - شاندى نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بەڕێزان (سمکۆ عەبدولکەریم، محەمەد گۆران، ئازاد خەمە، جەمال جەمیل).

- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى.