ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد یه‌كێكه له ئه‌شكه‌وته مێژووییه‌كانی كوردستان و جیهان به‌گشتی، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، رۆژانه سه‌دان گه‌شتیار و شاخه‌وان و خوڵیایان و شوێنه‌وارناسان سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ بینینی دیمه‌نه جوان و ناوازه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه.
ناوی هه‌زارمێرد له چییه‌وه هاتووه
سه‌باره‌ت به‌ناوی هه‌زارمێرد سێ بۆچوون هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌هۆی گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌شكه‌وته‌كه كه شوێنی هه‌زاران كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه له كۆندا به‌هۆی نه‌بوونی شوێن و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی زه‌وی جێگای هه‌زار پیاوی تێدابۆته‌وه له‌كاتی پشوودان و مانه‌وه.
دووه‌م: بۆ چوونێكی دیكه هه‌یه ده‌ڵێ به‌هۆی پێویستی بوونی كه‌سێك بۆ به‌رێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێرشه‌كان بۆ به‌رگری و راوكردنی ئاژه‌ڵی زه‌به‌لاح وه‌كو پله‌یه‌كی سه‌ربازی چه‌نگاوه‌رێك كه هه‌زار سه‌ربازی هه‌بوو شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد بووه.
سێیه‌م: ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ته‌ڕو شێداره بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ ناوه‌كه له‌هه‌زارمێرگ هاتووه.
مێژووی ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد
ئه‌و ئه‌شكه‌وته مێژووییه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شاری سلێمانی و به دووری (13) كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه دووره، كه یه‌كێكه له‌و ئه‌شكه‌وته‌ی به زنجیره چیای به‌رانانه‌وه‌یه چه‌ندین ئه‌شكه‌وته و له‌خواره‌وه‌ی گوندی هه‌زارمێرد هه‌یه و مێژووه‌كه‌ی بۆ چاخی به‌ردین و مرۆڤی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت له‌رووی گه‌وره‌یی له‌دوای ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر هه‌ژمار ده‌كرێ.
كنه و پشكنینی ئه‌شكه‌وته‌كه
به‌رزی ئه‌شكه‌وته‌كه 1200 مه‌تره له رووی ده‌ریاوه و له دامێنی ئه‌شكه‌وته‌كه كانی و ئاوێكی سازگار به‌دی ده‌كرێت، به‌درێژایی مێژوو كنه و پشكنین كراوه بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه، له‌ساڵی 1926 له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناس(سپایزه‌ر) پشكنین بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه كراوه و پاشان له ساڵی (1928)له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناس (گارود) كاری لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵكۆڵینی تێدا كرا،پاشان له‌ساڵی 1949 له‌لایه‌ن شوینه‌وارناس ئه‌حمه‌د مه‌هدی كاری كنه‌و پشكنینی بۆ كراوه و هه‌ر بۆیه له‌و ساڵه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری عێراق وه‌كو شوێنه‌واری كۆنی مێژوویی هه‌ژماركراوه.
چینه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه
شوێنه‌وارناسان ئه‌شكه‌وته بۆ سێ چین و سێ سه‌رده‌می جیاواز ده‌گه‌ڕێننه‌وه ئه‌وانیش:
چینی یه‌كه‌م: پاشماوه كۆنه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه بۆ سه‌رده‌می نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، واتا سه‌رده‌می شارستانی ئیسلامی، تیایدا كۆمه‌ڵێك گۆزه و كه‌لوپه‌لی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سێ گۆڕ و یه‌كێكیان گۆڕی منداڵێكه له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕێك گۆزه‌یه‌ك نێژراوه، هه‌روه‌ها سێ پارچه ئاسن دۆزراوه‌ته‌وه كه‌یه‌كێكیان سه‌ری تیره‌یه و دوو پارچه ئاسنه‌كه‌ی دیكه دراون یه‌كێكیان هی سه‌رده‌می بێزه‌نتییه و ئه‌وی دیكه هی سه‌رده‌می ساسانییه.
چینی دووه‌م: ئه‌و چینه ته‌نگه هه‌ندێ جۆری به‌ردی ئۆرگانیشی و گریمالیتیه، واتا بۆ چاخی سه‌ردوو یان ناوه‌ڕاست ده‌گه‌رێته‌وه.
چینی سێیه‌م: له‌كنه‌و پشكنینی ئه‌و چینه‌دا چه‌ندین شوینه‌واری ئاگردان و ئامێری به‌رده ئه‌ستێ ئه‌چن و به‌دیاركه‌وتوون، ئه‌م چینه به‌ردینه كۆنانه بۆ 30هه‌زار-50هه‌زار ساڵ پیش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گرنگی ئه‌شكه‌ته‌كه
له‌باره‌ی بایه‌خ و گرنگی ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرده‌وه گرنگی زۆری هه‌یه له ڕووی مێژوویی و گه‌شتیاری به‌تایبه‌ت ئه‌م ئه‌شكه‌وته جیهانییه، هه‌ر بۆیه شوێنه‌وارناسان به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانن و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، شوێنه‌وارناسانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌شكه‌وته سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی شوێنه‌وارناسی و مێژوویی جیهانییه، پێویسته له كاتی لێكۆڵینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌دا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت شوێنه‌واری مێژووییه‌كه‌ی له‌ناو نه‌بردرێت.
ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه
تاده‌گه‌یته دامێنی ئه‌شكه‌وته شه‌قامێكی قیرتاوكراوی خۆشه و به ئۆتۆمبێل نزیك ده‌كه‌ویته‌وه، به‌ڵام چه‌ندان كیلۆمه‌تر و به‌رزایی ده‌مێنێ تا ده‌گه‌یته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و رێگاكه‌ی خۆڵه و قیرتاو نه‌كراوه كه سه‌ردانیه‌كاران زۆر زه‌حمه‌تی ده‌بینن تا ده‌گه‌نه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه، به‌تایبه‌ت منداڵ و ئافره‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن بچنه ناو ئه‌شكه‌ته‌كه تا ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست هه‌ناسه بركێی و ئاره‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان هه‌ر پێی ناگه‌ن.
ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد فه‌رامۆشكراوه
به‌هۆی گرنگی و مێژوویی و جوانی ئه‌شكه‌وته‌كه رۆژانه چه‌ندین كه‌س بۆ بینینی روو له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئێستا به‌هۆی خراپی رێگاوبانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ گه‌شتیاران، ئاسته‌نگی زۆری دروستكردووه بۆیه زۆر گه‌شتیاران پاشه‌كشه ده‌كه‌ن بۆ هاتنیان بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه، ئەمە جگە لەوەی به‌شێك له‌و ئەشکەوتەکە بۆتە شوێنی حەوانەوەی مەڕو ماڵاتی گوندنشینانی ئەو ناوچەكه، به‌مه‌ش سیمای ئه‌شكه‌وته‌كه ناشرین بووه و بۆنێکی ناخۆش لە نێو ئەشکەوتەکە دێت،
چی بكرێ تا ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری
تا ئێستا ئه‌م ئه‌شكه‌وته وه‌ك پێویست گرنگی پێنه‌دراوه تا گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێبكه‌ن، بۆیه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندار سه‌ره‌تا گرنگی به‌رێگاوبانی شوێنه‌كه بده‌ن رێگاكه‌ی قیرتاو بكرێ تا ده‌گاته نزیك ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌و هه‌روه‌ها پاسه‌وان و چاو‌دێر دابنرێ بۆ پاراستنی شوێنه‌كه و دانانی حاویه‌ی زبڵ تا گه‌شتیاران پاشماوه‌كان فڕێنه‌ده‌نه سه‌ر زه‌وی و له‌هه‌مووشی گرنگتر پێویسته تابلۆی زانیاری هه‌بێ به‌چه‌ند زمانێك و پێویسته ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار فشار بخاته سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه‌ی باسم كرد بۆ ئه‌شكه‌وته بكرێ تا ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری مێژوویی به‌مه‌ش ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری له كوردستان و به‌شێك له‌ژیرخانی ئابووری كوردستان.
*نووسه‌ر و شاخڕۆ.