پێشنیوەڕۆی ڕۆژى 26 / 4 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان-ى کرد و، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەردوو لا کرد.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى هەولیر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان-ی کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان، پێشوازی كرا، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەگەرو پێشهاتەکان و پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدرالی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پێویستی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و رێکخستنەوە ناوەندی سیاسیی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی و برایانەی نێوان هەردوو لا.