مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌شداری كۆنگره‌یHDP ده‌كات

تموز/يوليو 05, 2022
میدیا – ئه‌نقه‌ره‌
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌شداری پێنجه‌م كۆنگره‌یHDP ده‌كات.
سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/7/2022 هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا لەسەر بانگھێشتی پارتی دیموكراتی گه‌لانHDP به‌شداری پێنجه‌م كۆنگره‌ی HDP ده‌كات.
به‌ به‌شداری نوێنەرانی پێنجه‌م كۆنگره‌یHDP و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌م پارته‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان و كه‌سایه‌تی و مامۆستا و ئه‌كادیمی و نوێنه‌رانی وڵاتان و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و چاڵاكوانان و رۆشنبیری و وڵاتپارێزان كۆنگره‌یHDP ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، له‌ده‌ستپێكدا هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌ به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌میHDP ده‌كات، پیرۆزبایی له ‌هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆنگره‌یHDP ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا هاوسه‌رۆكه‌كانیHDP سوپاسی ئاماده‌بوونی مه‌كته‌بی سیاسیYNDKیان كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆنگره‌ و ئه‌و په‌یامی پیرۆزباییه‌ی پێشكه‌ش به‌كۆنگره‌یان كرد.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بۆ پێنجەم كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان HDP
بابەت / پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ....
بەبۆنەی بەستنی پێنجەم كۆنگرەی پارتەكەتان (پارتی دیموكراتی گەلان HDP) بە ناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK ، پیرۆزبایی سازدانی پێنجەم كۆنگرەتان لێدەكەین‌و ، خوازیارین كۆنگرەكەتان سەركەوتووانە كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت‌وبڕیارو راسپاردەكانی جێگەی بایەخ‌و متمانەی ئەندامانتان‌و جەماوەری رۆژهەڵاتی كوردستان بێت.
بەڕێزان: كۆنگرە وێستگەی هەڵوەستەكردن‌و بەخۆداچوونەوەو دانانی بەرنامەیە بۆ كارو خەباتی داهاتوو، بۆیە بەستنی كۆنگرە لە ژیانی هەموو پارت‌و رێكخراوێكدا گرنگی تایبەتی هەیە، بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی ماوەی رابردووی‌و دەستنیشانكردنی كێماسییەكان‌و شەن‌وكەوكردنی رەوشی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی وڵات‌و دەبێتە خاڵی وەرچەرخان‌و چوونە قۆناغێكی نوێی كارو خەبات، ئێوەی بەڕێزیش كۆنگرەكەتان لە قۆناغێكی هەستیاردا دەبەستن‌و كۆنگرەكەتان رووبەڕووی كۆمەڵێك پرسی چارەنووسسازو پەیوەندار بە داهاتووی گەلەكەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە، پشتیگیری لەخەباتی مەدەنیتان دەكەین بۆ بەدەستهێنانی مافاكانمان. خوازیارین كۆنگرەكەتان بەبڕیارو راسپاردەی گرنگ و پڕبایەخ سەركەوتووانە تەواو بێت.
لەگەڵ رێزماندا.....
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
3-7-2022ی زایینی