نوێنه‌ریYNDK له ‌هۆڵه‌ندا به‌شداری رێوڕه‌سمی رێزگرتن له ‌شه‌هيدانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات

نيسان/أبريل 19, 2026

میدیا – هۆڵه‌ندا:

مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ شاری ئارنهيم له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری رێوڕه‌سمی رێزگرتن له ‌شه‌هيدانى رێى ئازادى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.  ‌

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-4-2026، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری YNDKله ئه‌وروپا به‌شداری رێوڕه‌سمی رێزگرتن له‌ شه‌هيدانى رێى ئازادى  رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، كه‌ به‌هۆى هێرشه‌ دڕۆنى و موشه‌كى باليستى كۆمارى ئيسلامى ئێران شه‌هيدكراون، ڕێوڕەسمه‌كه‌ له‌لايه‌ن رێكخراوى دۆستايه‌تى كوردى – هۆڵه‌ندى رێكخرا بوو‌، تيايدا ژماره‌یه‌ك حزب و لايه‌نى سياسى  و رێكخراو و کەسایەتی و وڵاتپارێزان بەشداربوون و وێڕاى هاوخه‌می و پڕۆستۆكردنى هێرشه‌كانى ئێران ژماره‌يه‌ك وتار به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ پێشكه‌شكران، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دين زياره‌تى نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ وتارێكى پيشكه‌ش كرد و له‌وتاره‌كه‌ى جه‌ختيكرده‌وه‌: ئه‌وانه‌ شه‌هيدى بيرى نه‌ته‌وه‌يى كوردين و هێرش و په‌لاماره‌ درۆنى و مووشه‌كى و دەستدرێژییەکانى ئێران و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى عێراقى پرۆتستۆكرد، به‌مه‌به‌ستى راگرتن و پاراستنی مافی هاووڵاتیان، داواى له‌ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ كرد فشار بخه‌نه‌ سەر ئێران و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژى و هێرشانه‌.