میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، بهبۆنهی (29)ساڵهی راگهیاندنی حزبی شیوعی كوردستان له مێژووی خهباتی (88) ساڵهی دامەزراندنیان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتر بۆ حزبی شیوعی كوردستان دهخوازێ و لهپیامهكه هاتووه یهكریزی و تهبایی سهرجهم حزبی و لایهنهكان زامنی بهدهستهێنانی مافهكانی گهلی كوردستان و پاراستنی دهستكهوتهكانه.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / پهیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(29)ساڵهی راگهیاندنتان له مێژووی خهباتی (88) ساڵهی دامەزراندنی حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
30-6-2022ی زایینی
Error: No articles to display