میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 4:30ی ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 28-6-2022، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ارسلان صابر عبدالله ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)، پێشوازییان له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له هاوڕێیان (قهار محمد ئه‌ندامی مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و مامۆستا خالد حسن و سالار محمد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان).
لەدیدارێکهدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ئه‌قلیمی و ناوچەكە و یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان و تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان كرا بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بەرێکخستنەوە هەیە بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.