میدیا- هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی پارته سیاسییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و پسپۆرانی بواری رووبهڕووبوبونهوهی گه‌نده‌ڵی سازكرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 19-6-2022 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی پارته سیاسییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان له هۆتێل دیڤان له‌شاری هه‌ولێر رێكخست و شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له وۆركشۆپه‌كه به‌شدار بوو.
له‌وته‌یه‌كیدا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له وۆكشۆپه‌كه وتی: گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك و سامانی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی و حزبی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران و پارته سیاسییه‌كان و هه‌موو چین و توێژێك و تاكێك به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه و گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین و سزای خۆیان وه‌ربگرن، نابێ هیچ كه‌س و حزبێك گه‌نده‌ڵكاران له‌ژێر سێبه‌ریان بشارنه‌وه و ده‌بێ بوێر بین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ر ئاستێكدا بن ده‌بێ دادگایی بكرێن و ڵاتیان لێ پاك بكرێته‌وه.
Error: No articles to display