پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بەڕێز فەرهاد محەممەد سەنووسەرى گۆڤارى گوڵان

أيلول/سبتمبر 05, 2021
برای بەڕێزمان کاک فەرهاد محەممەد سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى سلێمانى مامۆستا (جەبار محەممەد)ى براى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕیزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
4 / 9 / 2021