سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆز دەكات

أيلول/سبتمبر 22, 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى گرتکى سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان و ئەندامانى مەکتەبى تەنفیزى و ئەنجوومەنى ناوەندیى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) کرد و، بەبۆنەى (51) پەنجاو یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
براى بەڕێزمان جەنابى د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى گرتکى
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (51) پەنجاو یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتییە تێکۆشەرو بەڕێزەکەتان (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و مامۆستایانى بەڕێز لە مەکتەبى تەنفیزى و ئەنجوومەنى ناوەندیى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان)، و تەواوى زاناو مامۆستایانى ئایینى لە کوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا زاناو مامۆستایانى ئایینى کوردستان بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆیان رابن و، کاربکەن بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و ئاشتیى کۆمەڵایەتى، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، وەک چۆن لە رابردوودا بۆ ئاشتى کۆمەڵایەتى و کارى چاکەخوازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسیدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
21 / 9 / 2021 رۆما - ئیتاڵیا