میدیا - هەولێر
مهكتهبی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (30)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات، له پهیامهكه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری لهكارهكانیان بۆ خواستن.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(30)همین ساڵیادی دامەزراندنی پارتهكهتان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) بەناوی مهكتهبی سیاسی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان : پارتهكهتان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK