سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان دەکات

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 28 / 8 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز د. رێواز فایەق حوسێن سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی خاڵى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.