سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز قادر شوانى سکرتێرى حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان دەکات

میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى 27 / 7 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز قادر شوانى سکرتێرى حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کاکە (عەدنان)ى کوڕى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.