سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ / ٨ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مهكتهبی سیاسیی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر رووسى سكرتێرى بزووتنەوەو ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سهركردایهتی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانهوه پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێر و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى بزووتنەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.
دواتر جهختكرایهوه سهر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه كرا.