مەکتەبی سیاسیی YNDK پێشوازى لە شاندی پارتی سەرخۆبوونی کودستان ‌‌- رۆژئاوا دەكات

میدیا - هەولێر :
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ‌ 16 / 8 / 2021، شاندێکی پارتی سەرخۆبوونی کوردستان - رۆژئاوا سەردانی مەکتەبی سیاسیی YNDK یان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلی کارگێڕی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و قانع خالید کادیری پێشکەوتووی YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندی پارتی سەرخۆبوونی کوردستان - رۆژئاوا ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیدریس عەلی محەممەد سکرتێری پارت و د. دۆستم هەژار جیگری سکرتێری پارت و سەرۆکی یەکێتی رۆشنبیران و هونەرمەندانی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.