پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 7 / 8 / 2021 شاندێکی YNDK بە نوێنەرایەتیى سکرتێرى گشتیى YNDK بریندارەکانی مەخموور بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە لەرەوشى تەندروستى پرسین و هیواى زووچاکبوونەوەى بۆ خواستن.
پشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە؛ شاندێکى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و سەردار خدر سارمەمى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى دارایى YNDK) بە نوێنەرایەتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیى YNDK بریندارەکانی مەخموورى بەسەرکردەوە کەوا شەوى رابردووى لە نزیک گوندى کەنداڵ لەسەر شەقامى سەرەکى نێوان هەولێر و مەخموور کەوتبوونە کەمینێکى تیرۆریستانى داعش، شاندى YNDK لە نزیکەوە لە هەواڵى تەندروستى بریندارەکانیان پرسى و هیواى زووچاکبوونەوەیان بۆ خواستن و سڵاوو رێزى هەڤاڵ غەفوور مەخموورى-یان پێڕاگەیاندن.
شایانى باسە تیرۆریستانى داعش شەوی رابردوو لەگوندی کەندالی سەر بەقەزای مەخموور ژمارەیەک هاوڵاتیان رفاندووەو هەروەها لە کەمینێکدا سێ هاوڵاتیشیان بریندار کردووە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ بریندارەکان ئەنجام درا.