سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبى شیوعى کوردستان پیرۆز دەكات

تموز/يوليو 02, 2021
میدیا - رۆما :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان (د. کاوە مەحموود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان) کرد و، بەبۆنەى 28 بیست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى شیوعى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان د. کاوە مەحموود سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان
خوشک و برایانى بەڕێز ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (28) بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان (حزبى شیوعى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە حزبى شیوعى کوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حزبى شیوعى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەکمان رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
30 / 6 / 2021 رۆما