میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، بهبۆنهی (28) ساڵهی راگهیاندنی حزبی شیوعی كوردستان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتر بۆ حزبی شیوعی كوردستان دهخوازێ و لهپهیامهكه هاتووه یهكریزی و تهبایی سهرجهم حزبی و لایهنهكان زامنی بهدهستهێنانی مافهكانی گهلی كوردستان و پاراستنی دهستكهوتهكانه.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / پهیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(28) ساڵهی راگهیاندنی حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی راگهیاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) لەماوەی تەمەنی دامهزراندن و راگهیاندنیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
30-6-2021