بەڕێزان له بنەماڵەی شاعیری گەورەی کورد ئەحمەد دڵزار
كه‌سوكار و خانه‌واده و براده‌رانی خواڵێخۆشبوو
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزی (ئەحمەد دڵزار)ی شاعیری گەورە و تێكۆشه‌رمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو ( دڵزاری شاعیر ) تێکۆشەر و دڵسۆزێكی گەلەکەمان بوو، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه و گرنگی بواری ئەدەبیاتی کوردییه و كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر هه‌موومانی خه‌مبار كرد و پاش خۆی گه‌نجینه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی گه‌وره و دوڵه‌مه‌ندی جێهێشت كه‌نه‌وه‌كانی داهاتوو سوودی لێوه‌رده‌گرن و ده‌بنه به‌شێك له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان.
بەم بۆنه‌وه پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەس و کار و براده‌رانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، له خودای گه‌وره داواكارین سەبووریتان بدات و خواڵێخۆشبووش بە بەھەشت شاد بكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
10-4-2021
هه‌ولێر-باشووری كوردستان