ئەوانەی دەستگیرکراون ناویان (خالید حه‌مید و محەممهد عه‌زیز)ـە و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان بردراوه‌ته پایه‌گای كێله‌شین.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکەی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "به مه‌به‌ستی كاسبیكردن دوو فرۆشیاری سەوزە و میوەی خەڵکی باشووری كوردستان، چوونه‌ته نێو ره‌وه‌نده‌كانی كوێستانی برادۆست و دوای فرۆشتنی میوه‌كانیان چوونه‌ته نزیك پایه‌گای سه‌ربازی كێله‌شینی ئێران بۆ هێنانی به‌فر و چوار پاسدار هاتوون و هەردوو کەسەکەیان بردوون".
چەلەبی باسی لەوەشکرد، شه‌وی رابردوو خالید حه‌مید و محەممهد عه‌زیز بردراونه‌ته ئیتڵاعاتی شنۆ و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان بردراوه‌ته پایه‌گای سوپای پاسداران له كێله‌شین.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگەیاند، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاسه‌وانی سنووری عێراقی له هه‌وڵی ئازادکردنی ئه‌و دوو كاسبكارهین.
پێشتر و لەبەرەبەیانی رۆژی 21-7-2019 زیاتر لە 15 پاسداری ئێرانی لە سنووری گوندی ئاڵانە 420 سەر مەڕ و بزنی دانیشتووانی ناوچەكەیان بردووە، رۆژی دواتریش هەموو ئەو مەڕوماڵاتەكەیان بەبێ كەموكوڕی رادەستی خاوەنەكانیان كردەوە.
هەروەها رۆژی شەممە 28-7-2019 دوای دەستبەسەرداگرتنی 200 مانگا و دەستگیركردنی گاوانەکان پاسداری ئێران 200 مانگاكەیان رادەستی خاوەنەكانیان كردەوە و گاوانەکانیشی ئازادكرد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەكانیش گوتی "بۆ ئەو كارە پاسدارانی ئێران چوار كلیۆمەتر هاتبوونە پێشەوە".




















