بۆ جارێكی دیكه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گوندێكی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان بۆردومان كرد و له ئه‌نجام زیانێی زۆری مادی به‌ر خانووی هاووڵاتیانی گونده‌كه كه‌وت.
: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 13-5-2020 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری گوندی كێسته له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد.
به پێی زانیاری په‌یامنیری كوردستان تیڤی له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردومانه 10 خانووی هاوڵاتیانی گونده‌كه زیانیان به‌ركه‌وت و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاو بووه هۆی بڵاو بوونه‌وی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بۆ دانیشتوانی گونده‌كه.