میدیا- هه‌ولێر :
بەڕێز د. مو‌سا كاڤال سه‌رۆكى بزاڤا ئاشتى ناوخۆیی-BAN ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتیى YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
برایێ هێژا و به‌ركه‌فتی رێزدار غه‌فوور مەخمووری سکرتێرى گشتیى یه‌كێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاو‌و رێز ...
بەبۆنەى بیستوپێنجه‌مین سه‌لڤه‌گه‌رى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان, لە دڵەوە پێرۆزبایى لە ئێوەى تێکۆشەرو تەواوى سەرکردایەتى و ئەندامانى YNDK دەکەم و هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
جێگەى جەنابتان, وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسی لە بزاڤى رزگاریخوازى نه‌ته‌وەیى كوردستان مەزن و دیارە، هه‌روه‌ها پارتەکەتان کەوا 25 ساڵە تێکۆشانى نه‌ته‌وەیی دەکات و بەردەوامە, جێگەى رێز‌و ئیحترامە لە دیرۆكى به‌رخودانى گه‌لى کوردستاندا. هڤیدارم كەوا خه‌بات و به‌رخودانى ئێوە بۆ سه‌تكه‌فتن, ئازادی, ئاشتی و یه‌كڕیزی ناوماڵى گه‌لى كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام و خورتر ببێت.
هه‌ر سه‌ركه‌فتیبن.
براتان
د. مو‌سا كاڤال
سه‌رۆكى بزاڤا ئاشتى ناوخویی-BAN
21 / 3 / 2020 پاریس