سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویج یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
 بەڕێز ئیریک سەلە سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویج ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسى و سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 بەڕێز غەفور مەخموری سكرتێری گشتیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
 بەبۆنەی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەتان جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم .
 لەناخەوە دۆستایەتی و گفتوگۆ هاوبەشەكانمان سەبارەت بە ژیان و سیاسەت و داهاتوو بەرز دەنرخێنم، پێكەوە خەبات دەكەین لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و ئاشتی و شكۆمەندی وڵاتەكانمان .
 بەهۆی سەردانیكردنم بۆ وڵاتە جوانەكەتان خۆشەویستیم بۆ كوردستان زیاتر بووە، هەروەها سەردانیكردنی جەنابتان بۆ نەرویج خۆشحاڵی كردین، نزا دەكەم نەتەوەكانمان لە داهاتوودا بەرەوپێشەوە بچن و پەیوەندییە هاوبەشەكانمان لەڕووی بازرگانی و كەلتوری نێوان هەردوو نەتەوە بەردەوام بێت و بەرەوپێشەوە بچن.
 دووبارە لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی یادی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان لێدەكەم.
 
  ئیریك سەلە
 سەرۆكی پارتی پارێزگارانى مەسیحی نەرویج
  25 ئاداری 2020 ئۆسلۆ