میدیا- هه‌ولێر
له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وۆركشۆپێكیان ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی پارته سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی و پسپۆرانی بواری روبه‌ڕوبوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساز كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10-7-2024 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی پارته سیاسییه‌كان و میساقی شه‌ره‌ف له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هۆتێل رامادا له شاری هه‌ولێر رێكخست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ) له وۆركشۆپه‌كه به‌شدار بوون.
له وۆركشۆپه‌كه پریزه‌نتێیشن له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و ره‌شنووسی پێشنیاركراوی میساقی شه‌ره‌ف پێشكه‌شكران و له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتۆگۆی زۆری له‌سه‌ر كرا، له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌رانی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK له وۆركشۆپه‌كه ئه‌وه‌یان خسته ڕوو: "گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك و سامانی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی و حزبی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران و پارته سیاسییه‌كان و هه‌موو چین و توێژێك و تاكێك به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه و گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین و سزای خۆیان وه‌ربگرن، نابێ هیچ كه‌س و حزبێك گه‌نده‌ڵكاران له‌ژێر سێبه‌ریان بشارنه‌وه و ده‌بێ بوێر بین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ر ئاستێكدا بن ده‌بێ دادگایی بكرێن و وڵاتیان لێ پاك بكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به میساقی شه‌ره‌فیش دوای ته‌واوبوونی پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بێ جیاوازی كاری پێبكه‌ن و پێیه‌وه پاپه‌ند بن".