سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان دەکات

تموز/يوليو 04, 2024

میدیا - هەولێر:

  پێشنیوەڕۆی ڕۆژى 3 / 7 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان-ى کرد و، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەردوو لا کرد.

 

  پێشنیوەڕۆی ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى هەولیر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان، پێشوازی كرا، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە  رەوشی سیاسیی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەگەرو پێشهاتەکان و پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدرالی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها هەردوو لا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان لەکاتی دیاری کراودا بەپێوست زانی ، لە تەوەرێکی دیکەی  دیدارەکەدا کارکردن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی سەردەم گفتوگۆی لەسەر کرا.

  لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا جەختیان کردەوە سەر  پتەوکردن و پەرەپێدانی  پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوو لا.