سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى شاعیرى گەورەى کوردستان بەڕێز مەدحەت بێخەو دەکات

تموز/يوليو 01, 2024

  میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 1 / 7 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین و پیشکەشکردنى پیرۆزبایى بەبۆنەى 90 ساڵەى لەدایکبوونیان سەردانی شاعیرى گەورەى کوردستان بەڕێز مەدحەت بێخەو-ى کرد و، وێڕاى پیرۆزکردنى رۆژبوونیان هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (زیلان سارمەمى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەو پیرۆزبایى بەبۆنەى 90 ساڵەى لەدایکبوونیان لە شارى هەولیر سەردانی شاعیرى گەورەى کوردستان بەڕێز مامۆستا (مەدحەت بێخەو)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى 90 ساڵەى لەدایکبوونیان چەپکە گوڵى پیرۆزبایى پێشکەشى بەڕێزیان کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا (مەدحەت بێخەو) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

 شایانى باسە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەڕایەتیى گشتیى رۆشنبیرو هونەر لە مەراسمێکى تایبەتدا رێزى لە (بێخەو)ى شاعیر نا، دواتر هەر یەک لە  غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەرى گشتیى بەڕێوەبەڕایەتیى گشتیى رۆشنبیرو هونەر، سەبارەت بە رۆڵى شاعیر (مەدحەت بێخەو) لە بزاڤى رۆشنبیریى کوردستان بۆ دەزگاکانى راگەیاندن لێدوانیاندا.