سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو دەکات

تموز/يوليو 01, 2024

میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ڕۆژى 1 / 7 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ئاینیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەو گەڕانەوەیان لە حەج لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ئاینیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا مەلا ئەنوەر محەممەد خۆشناو وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.