مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبه‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خەسرۆ دزەیى ده‌كات

كانون2/يناير 24, 2024

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDKله‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (خەسرۆ ئیبراهیم ئاغا دزەیى ده‌كات)، پرسە و سەرەخۆشى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 24/1/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK)  له ‌مزگه‌وتی نانه‌كه‌لی به‌شداری پرسه‌ی (خوالێخۆشبوو خەسرۆ ئیبراهیم ئاغا دزەیى) ده‌كه‌ن، ئەمەو شاندی مەکتەبى سیاسیىYNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ لایه‌ن كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسییYNDK-یان له‌ پرسه‌كه‌‌ كرد.