میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK پێشوازی له شاندێكی (حزبی دیموكراتی پێشڤه‌ڕۆی كورد له سووریا) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDKو رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 11/12/2023 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیYNDK ) پێشوازییان له شاندی (حزبی دیموكراتی پێشڤه‌ڕۆی كورد له سووریا) كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( گه‌یلان ئۆسكان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سراج ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر).
له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK لێ‌كردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.