میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتى 9 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیى ناسراوى رۆژئاواى کوردستان بەڕێز (ئیبراهیم گابارى) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوو چاکەخوازى شارى حەسەکە (جەمال حاجى محەممەد کەژێ)ى براى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئیبراهیم گابارى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.