سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمى نۆیەمین ساڵیادى شەهیدبوونى فەرماندە محەممەد باوە دەبێت

تشرين2/نوفمبر 16, 2023

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٤ / ١١ / ٢٠٢٣ سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی نۆیەمین ساڵیادى شەهیدبوونى فەرماندە محەممەد باوە بوو، بەم بۆنەیەوە جارێکى دیکە سەرەخۆشى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵان قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) لەسەر بانگهێشتی بنەماڵەى شەهید محەممەد باوە ئامادەی رێوڕەسمی نۆیەمین ساڵیادى شەهیدبوونى فەرماندە محەممەد باوە بوو، كە لە گوندى یارمجە لە دەشتى شەمامک سەر بە پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو، سكرتێری گشتی و شاندى YNDK بەگەرمی لەلایەن بنەماڵەو کەس و کارو خزمانى شەهید محەممەد باوە پێشوازی كران، لەڕێوڕەسمەكەدا سكرتێری گشتی YNDK جارێکى دیکە هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بنەماڵەى شەهید و لەڕێی ئەوانیشەوە بە خزم و کەس و کارى شەهید راگەیاند و هیوای خواست کە ناخۆشى دیکە نەبینن، ئەمەو بنەماڵەو کەس و کارو خزمانى شەهید محەممەد باوە، خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتیی YNDK لەڕێوڕەسمەكەدا راگەیاندو سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونیان كرد.