سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەرپرسی لقی ٢٣ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان دەكات

تشرين2/نوفمبر 15, 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 15 / 11 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەرپرسی لقی ٢٣ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا بەڕێزیان بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى شەشەمى YNDK پیرۆزبایى خۆیان بە سکرتێرى گشتی و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاند.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زوبێر عومەر ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ) پێشوازیكرد لە بەڕێز (سەنگەر بەرپرسی لقی ٢٣ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان)، لەدیدارەكەدا بەڕێزیان بەبۆنەى سەرکەوتنى شەشەم کۆنگرەى YNDK و هەڵبژاردنەوەى سکرتێرى گشتى و هەڵبژاردنى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK بەناوى خۆى و بەرپرسی لقی ٢٣ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و پێزانینى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ پیرۆزبایى و سەردانى بەڕێزیان دەربڕى، هەر لەدیدارەكەدا جەختکرایەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلى کوردستان و، هەروەها پاراستنى قەوارەى سیاسى و دەستوورى هەرێمى کوردستان وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى باسى لێوەکرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.