ميديا - هەولێر:
كۆنسه‌ی رێڤەبەرى كۆما جڤاكین كوردستان KCK پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی شەشەم كۆنگرەی YNDK دەكات و، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرە دەخوازێت.
كۆنسه‌ی رێڤەبەرى كۆما جڤاكین كوردستان KCK لە پەیامێكیدا بۆ شەشەم كۆنگرەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، كە ڕۆژى شەممە، رێکەوتى 11 / 11 / 2023 لە هەولێرى پایتەختى کوردستان بەسترا، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرە، ئاماژە بە رۆڵ و هەڵوێستەکانى YNDK دەکات و، لە پەیامەكەدا هاتووە: (یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه.).
هەروەها لە پەیامەكەى کۆنسەى رێڤەبەرى KCK دا هاتووە: (یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رده‌وام خاوه‌نی هه‌وڵدان بووه و له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان له‌ناو دانوستاندا بووه.). ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
پەیامى كۆنسه‌ی رێڤەبەرى كۆما جڤاكین كوردستان KCK شەشەم كۆنگرەی YNDK
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
دیوانی هێژای كۆنگره
بەر لە هەموو شتێک سڵاو‌و رێزى خۆمان بۆ ئێوەى بەڕێز دەنێرین و بە بۆنەى بەستنى شەشەمین کۆنگرەوە پیرۆزبایى گەرمى خۆمانتان پێشکەش دەکەین.
هه‌ڤاڵانی به‌رێز...
ئێوه له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی شه‌شه‌می YNDK ده‌به‌ستن كه جیهان و هه‌رێمه‌كه و كوردستان به‌قۆناخی زۆر گرنگدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌به‌رده‌م گۆڕانگاری مه‌زندایه، هێزه هه‌ژموونگه‌راكانی جیهان بۆ زیاتر قۆرخكردنی سه‌رچاوه ئابووری و بارزگانییه‌كان و بۆ مسۆكه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی خۆیان له‌ناو ململانێیه‌كی دژواردان، شه‌ڕی ئۆكرانیا، شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس، هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان، نموونه‌كانی ئه‌م ململانێیه دژواره‌ن كه هاوكات به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌م دۆخه نیشان ده‌دات كه كوردستان له‌ناو هاوكێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كاندا جێگایه‌كی زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازی هه‌یه، هه‌ربۆیه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد نه‌توانێت له‌ناو ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا مافه ره‌واكانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات له‌ناو هێرش و پلانگێریدان، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركيا لە سێ بەشى کوردستان واتە لە باکوور و باشوور و رۆژئاوا شاڵاوێکى جینۆساید و داگیرکارى دژ به گه‌لی كورد به‌رێوه‌ده‌بات و له‌هه‌مانكاتدا هاوكاره له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ویستی ئازادیخوازی گه‌لان كه له شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا به‌رجه‌سته بوو سه‌ركووت بكات، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیكردنی به‌ده‌یان هه‌زار كوردی نیشتمانپه‌روه‌ر له باكووری كوردستانه‌وه بگره، تا وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای كوردستان و تیرۆر و داگیركاری له باشووری كوردستان سیاسه‌تێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی به‌ڕێوه‌ده‌بات، تاكه ئارمانجی توركیا ئه‌وه‌یه كه‌له پرۆسه‌ی سه‌ر له‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیكی هه‌رێمه‌كه‌دا كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه نه‌گرێت و له هه‌موو رووێكه‌وه له‌سه‌ر شانۆی مێژوو بسڕدرێته‌وه، هه‌ربۆیه توركیا هه‌روه‌كو چۆن له مێژوودا، له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌مو قه‌یرانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی باشووری كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵی هه‌یه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناكرێت، ماف و ئازادییه‌كان به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه، كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه و سروشت و ژینگه‌ی باشووری كورستان خاپوور ده‌كرێت هه‌مووی به‌هۆی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌يە، ئه‌و فاكته‌ره ناوخۆییه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا ئاوا بێ په‌روا له باشوور رۆژئاوای كوردستان ته‌راتێن بكات و خه‌ڵكی كورد تیرۆر بكات بێگۆمان خیانه‌ت و به‌ركرێگیراوییه، توركیا ئه‌گه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانی بۆ ده‌چیته سه‌ر و بێباكانه سیاسه‌تی جینۆسایدی كورد په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وا له‌خیانه‌ت و به‌كرێگیراوی ناوخۆیی هێز وه‌رده‌گرێـت، هه‌ر بۆیه تاكه رێگای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی باشووری كوردستان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر به‌شه‌كانی دی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی داگیركاری توركیا، هه‌تا شكست به داگیركاری نه‌هێنرێت، كێشه‌كانی باشووری كوردستان هه‌روا به هه‌ڵبه‌ستراوی ده‌مێننه‌وه و ته‌نانه‌ت قووڵتر و قه‌یراناویتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ڤاڵانی هێژا،
ئێوه وه‌كو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیاردا كۆنگره‌ی شه‌شه‌م ئانجام ده‌ده‌ن، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه، هیوادارین كه ئه‌م كۆنگره‌یه له سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری و به‌كرێگیراوی و چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان به ئه‌نجامدانی گفتۆگۆی به‌رفراوان بریاری پێویست وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رده‌وام خاوه‌نی هه‌وڵدان بووه و له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان له‌ناو دانوستاندا بووه، بڕوامان وایه كه كۆنگره‌ی شه‌شه‌م له‌پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی هه‌ر چی زیاترى ئه‌م خه‌باته و ئیمه‌ش له‌م پێناوه‌دا چ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر شانمان ئاماده‌ین كه جێبه‌جێى بكه‌ین.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، جارێكی دی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیYNDK پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوادارین كه هه‌موو كار و خه‌بات و بڕیاره‌كانی كۆنگره به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام بگات.
له‌گه‌ڵ رێزدا
كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆما جڤاكین كوردستان KCK
08-11-2023